زانستى كۆمپیوته‌ر

بەشی زانستی کۆمپیوتەر یەکێکە لە بەشە سەرەکییەکانی کۆلێژی زانست لە زانکۆی چەرموو. لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٤/٢٠١٥ دامەزراوە. بەشی کۆمپیوتەر ئەو خوێندکارانە وەردەگرێت کە دەرچووی بەشی زانستی ئامادەیی بوون، بەشی کۆمپیوتەر خاوەنی توێژەری کارامە و ئاست بەرز و بەئەزموونە کە پایەی سەرەکی بەشەکەن.

دەرچووانی بەشی کۆمپیوتەر خاوەنی توانا و لێهاتوویەکی بەهێزن چونکە پڕۆگرامەکانی بەشی کۆمپیوتەر گشتگیرە و بابەتی نوێ دەخوێنن کە هەردوو مۆدیلی تیۆری و پراکتیکی دەگرێتەوە. پرۆگرامەکانی خوێندن وا لە خوێندکاران دەکات بە متمانەیەکی زۆرەوە شارەزای بابەتە سەرەکییەکانی کۆمپیوتەر ببێت کە ئەویش لە ڕێگەی کوالیتی بەرزی وانەوتنەوە و ڕاهێنانی کردارییەوە فەراهەم دەبێت. 

دیدگا

دیدگای بەشی کۆمپیوتەر بریتییە لە بنیاتنانی کەسایەتیەکی بەهێزی دەرچووان، کە پڕ لە زانست و زانیاری سەردەم بن بە مەبەستی بەهێزکردنیان بۆ بەدەستهێنانی هەلی کار لە بازاڕی کاری دیجیتاڵی ئەمڕۆدا. جگە لەوەش چاوەڕوان دەکرێت دەرچووانمان پێشەنگ و خاوەنکار بن لە بەشە جیاوازەکانی پیشەسازی کۆمپیوتەر.

ئامانج

·         دابینکردنی کەشوهەوایەک بۆ بەشداریکردنی چالاکانەی خوێندکاران لە بەشەکەدا.

·         دەرفەتی فێرکردن و ڕاهێنانیان هەبێت لەلایەن مامۆستایان و ستافە بە ئەزموون و لێهاتووەکانی بەشی کۆمپیوتەر.

·         ببنە ڕکابەر بۆ خوێندکارەکانی تر بە پێشکەشکردنی زانیاری پێشکەوتوو لە ڕێگەی خولەکانەوە لەسەر بنەمای زانیاری نوێ.

·         بەدەستهێنانی ستانداردی کارکردن و ڕەوشت بەرزی کارکردن.

·         بونیاتنانی پەیوەندی کارامە و بەدەستهێنانی هەستی کارکردنی پێکەوەییە بە تیم کاردکردن.  

·         زانیارییەکانیان نوێ بکەنەوە بە ئەنجامدانی چەندین ئەرکی پراکتیکی لە تاقیگەکانی بەشەکەدا.

·         پیشاندانی توانای چارەسەری کێشەکانی ڕۆژ بن لە ڕێگەی شیکاری کاریگەر و لێهاتوویی دیزاین کردن.

·         بە پراکتیزەکردنی ستانداردەکان لە بواری پڕۆگرامسازی سۆفت وێر و لە ڕێگەی  پەرەپێدانی پڕۆژەکان لە ژیانی ڕاستەقینەدا.

·         بەدەستهێنانی ستانداردە هاوچەرخەکان لە بواری توێژینەوەدا و چارەسەریکردنی کێشەکان لە رێگەی داهێنان.

·         ببنە توێژەری داهاتوو تا بڕوانامەی ماستەرەکانیان لە بەشە جیاوازەکانی کۆمپیوتەردا بەدەست بهێنن.

بەهێزکردن و هاندانی خوێندکاران لە ڕێگەی دابینکردنی زانیاری پێشکەوتوو لە ڕێگەی خولەکانەوە لەسەر بنەمای مەلزەمە مۆدێرنەکان بۆ ئەوەی ببنە ڕکابەری هاوتەمەنەکانیان لەم جیهانە دیجیتاڵییەدا 

تیژکردنەوەی تواناکانی خوێندکاران بە پەیوەندیکردنی بەرز و کارامەیی نەرم لەگەڵ ستانداردی بەرزی کارکردن و ئەخلاق

تێکەڵکردنی زانیاری نوێ لەگەڵ کارامەییەکانی توێژینەوەی مۆدێرن و بیرکردنەوەی داهێنەرانە بۆ پێشکەشکردنی چارەسەرکەرانی لێهاتوو لە کێشەکانی پیشەسازی 

بەشداریکردن لە جەستەی ئەکادیمی زانیاری بە بەشداری چالاکانە لە توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی زانستی و ئەکادیمی لە هەموو بوارەکانی تەکنەلۆژیادا

 

شێوازی وانەوتن

شێوازی خوێندن پرۆسەی بۆلۆنیا پەیڕەو دەکات کە پرۆگرامەکە لەم بەشەدا چوار ساڵ دەخایەنێت و دابەشکراوە بەسەر هەشت وەرزدا.

کۆرسی ئەکادیمی

ماوەی خوێندن لە بەشی کۆمپیوتەر هەشت وەرزی ئەکادیمییە بەشێوەی خوێندنی بەردەوام (Full Time). بەزۆری ساڵی خوێندن لە دوو وەرز پێکدێت:

·         وەرزی پایز: لە مانگی ئەیلول دەست پێدەکات و لە مانگی یەکدا کۆتایی دێت.

·         وەرزی بەهار: لە مانگی شوبات دەست پێدەکات و لە مانگی حوزەیران کۆتایی دێت.

ستافی ئەکادیمی

اراز ابراهیم مصطفى
 اراز ابراهیم مصطفى   (MSc)
 مامۆستای یاریدەدەر
 زانستى كۆمپیوته‌ر
زرار خالد عبدول محمد
 زرار خالد عبدول محمد   (Ph.D)
 پڕۆفیسۆر
 زانستى كۆمپیوته‌ر
بریار احمد حسن
 بریار احمد حسن   (Ph.D)
 پرۆفیسۆرى یاریدەدەر
 زانستى كۆمپیوته‌ر
هردی محمد محمد صالح
 هردی محمد محمد صالح   (Ph.D)
 مامۆستا
 زانستى كۆمپیوته‌ر
چنور محی الدین رحمن
 چنور محی الدین رحمن   (Ph.D)
 پرۆفیسۆرى یاریدەدەر
 زانستى كۆمپیوته‌ر
ولید خالد محمد حسین
 ولید خالد محمد حسین   (Ph.D)
 سەرۆک بەش
 زانستى كۆمپیوته‌ر
ئاسۆ محمد علاءالدین
 ئاسۆ محمد علاءالدین   (Ph.D)
 پرۆفیسۆرى یاریدەدەر
 زانستى كۆمپیوته‌ر
هردی صباح محمد شامل
 هردی صباح محمد شامل   (MSc)
 مامۆستا
 زانستى كۆمپیوته‌ر
دلێر عثمان حسن
 دلێر عثمان حسن   (MSc)
 مامۆستای یاریدەدەر
 زانستى كۆمپیوته‌ر
هیمن سەردار عبدالله
 هیمن سەردار عبدالله   (MSc)
 مامۆستای یاریدەدەر
 زانستى كۆمپیوته‌ر
سەروەر ابراهیم سعید
 سەروەر ابراهیم سعید   (MSc)
 مامۆستای یاریدەدەر
 زانستى كۆمپیوته‌ر
لانە عبدالرزاق عبدالله
 لانە عبدالرزاق عبدالله   (MSc)
 مامۆستای یاریدەدەر
 زانستى كۆمپیوته‌ر
كاردو عثمان عزیز
 كاردو عثمان عزیز   (MSc)
 مامۆستای یاریدەدەر
 زانستى كۆمپیوته‌ر
ریبین عبدالکریم حمە امین
 ریبین عبدالکریم حمە امین   (MSc)
 مامۆستای یاریدەدەر
 زانستى كۆمپیوته‌ر
سوران رحمن محمدطه
 سوران رحمن محمدطه   (MSc)
 مامۆستای یاریدەدەر
 زانستى كۆمپیوته‌ر
نهایت عزالدین مجید
 نهایت عزالدین مجید   (MSc)
 مامۆستای یاریدەدەر
 زانستى كۆمپیوته‌ر
اراز برزو کریم
 اراز برزو کریم   (MSc)
 مامۆستای یاریدەدەر
 زانستى كۆمپیوته‌ر