کۆلێژی زانست

کۆلێژی زانست کۆمەڵگەیەکی ئەکادیمی و دینامیکییە لە بواری  زانستی سروشتییەکاندا و لە پێنج بەشی زانستی کە بریتین لە (زانستی تاقیگەی پزیشکی، کیمیای دەرمانسازی، فیزیا، کۆمپیوتەر، و کیمیا) پێکدێت. خوێندکاران بۆ ماوەی چوار ساڵ یان هەشت وەرز لە خوێندن بەردەوام دەبن، بۆ بەدەستهێنانی 240 کرێدت کە بە پشتبەستن بە قەبارەو چالاکی زانستی و کاتی تەرخانکراو لە لایەن خوێندکارانەوە داڕێژراون، لە ماوەی خوێندندا زانیاری زانستی لە هەردوو فۆڕمی  ڕاستەوخۆ (بەرکەوتن) و نا ڕاستەوخۆ بە خوێندکاران دەدرێت. بە درێژایی بونیان لە پرۆسەی خوێندندا، خوێندکاران دەوڵەمەند دەکرێن بە مەعریفەی زانستی و کارایی زانستی گشتگیر بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا دوای دەرچوونیان لە زانکۆ.

پەیامی ڕاگر

Leadership Message

بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە سڵاوێکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی و خوێندکارەکانمان دەکەم. وەک ڕاگری کۆلێژی زانست، شانازی دەکەم و مایەی شانازیمە کە ئەندامێکم لە کۆمەڵگەیەک لە کەسانی دڵسۆز کە پابەندن بە باشترین لە بواری زانست و پەروەردە و توێژینەوە و پەرەپێدانی پیشەیی. ڕێگای سەرکەوتن هەمیشە پڕە لە هەوراز و نشێو و ئاسان نیە. بۆ ئەوەی زانست سوودی هەبێت و چێژ لە دەستکەوتەکانمان وەربگرین، پێویستە بەربەست و ئاڵنگارییەکان تێپەڕێنین. ئاشکرایە کە ئاڵنگارییەکان هەمیشە نەخوازراو نین بەڵکو دەکرێت ببنە بوارێک بۆ چارەسەری داهێنەرانە. لێرەدا دەمەوێت ئەوەتان بیر بخەمەوە کە زانین و فێربوون لە ژیانماندا چەندە گرنگن بۆ بەرپێشچونی کۆمەڵگاو گەیشتن بە ئامانجە باڵاکان، هەروەک خوای گەورە دەفەرموێت " يرفع الله الذين آمنوا منكم والذين أوتوا العلم درجات ".

دیدگا

کۆلێژی زانست پابەندە بە بوون بە ناوەندێکی نیشتمانی پەروەردە و توێژینەوە و دەرفەت و سەرکردایەتی، بۆ بەهێزکردنی مەعریفەی زانستی. هه روه ها هه وڵ ده ده ین گه شه بکه ین بۆ ده زگایه کی دڵخوازی خوێندکاران لە گشت باکگراونده کان  و له هه موو گۆشه یه کی هه ڕێمی کوردستان و عێراقه وه. ئێمە کۆمەڵگەیەکی هەمەچەشنی زانستین کە پێشکەوتنی ئەکادیمی و پێداگۆجی لە بەرچاو دەگرین بۆ پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی وەڵامدەرەوە و گشتگیر و کە هەرێمەکەمان بەرەوپێش ببات و خوێندکارەکانمان ئامادە دەکات بۆ گەشەکردن لە شوێنی کار و کۆمەڵگاکانیان. جگە لەوەش کۆلێژەکەمان هەوڵدەدات خۆی پەیوەست بکات بە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و ببێتە بنکەیەکی توێژینەوە کە ڕەچاوی پێداویستییەکانی کۆمەڵگا بکات.

ئامانج

ئەرکی ئێمە بە شێوەیەکی سەرەکی پەرەپێدانی نەوەی داهاتووی سەرکردەکان و خاوەن بەهرەی لێهاتوو ە لە چوارچێوەی بواری زانستی سروشتی و کارپێکراودا، بۆ پێشخستنی توانای زانستی لە وڵاتدا. هەروەها هەوڵدەدەین کە ئیلهامبەخشبین بۆخوێندکارانمان لە ڕێگەی دابین کردنی ژینگەی فێربوونی لەبار بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانیان لەسەر ئاستی کەسی و پیشەیی. ئێمە هەوڵدەدەین ئەمە بەدی بهێنین بە پێشکەشکردنی پرۆگرامی ئەکادیمی کوالیتی بەرز کە توانای زانستی بۆ خوێندکاران دابین دەکات بۆ پڕکردنەوەی دەرفەتە جۆراوجۆرەکان لە ئاستی ناوخۆیی و ناوچەییدا، بە کارایی بەرز و ئەزموونی پیشەیی.

ئەنجومەنی کۆلێژ

پێشەوا عمر أمین عبداللە
 پێشەوا عمر أمین عبداللە   (Ph.D)
 مامۆستا
 زانستی فیزیا
هیمن حسن افندی
 هیمن حسن افندی   (MSc)
 سەرۆک بەش
 زانستی فیزیا
د. پشکۆ عبدالرحمن محمد
 د. پشکۆ عبدالرحمن محمد   (Ph.D)
 ڕاگر
 زانستی فیزیا

هەواڵ و چالاکی